شەڕی نێوان دوو ژن فڕۆكەیەك ناچاری نیشتنەوە دەكات

هەمەڕەنگ

14/07/2023     ژمارەی بینراو 645

راچڵەكین-

فڕۆكەیەكی ئەمریكی كە لە گەشتێكی ناوخۆییدا بوو لەنێوزان ویلایەتەكان ناچار بوو ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و لە نزیكترین فڕۆكەخانە بنیشێتەوە، هۆكارەكەشی زۆر سەیرە كە كە شەڕی نێوان دوو ژن  بوو لە نێو فڕۆكەكەدا،  ئەمەش دوای ئەوەی نە تیمی فڕۆكەوانی و نە سەرنشینەكان نەیانتوانی دۆخەكە هێوربكەنەوە و شەڕەكە كۆتایی پێبهێنتن.

دیمەنی ڤیدیۆیی شەڕەكە لەلایەن یەكێك لە سەرنشینەكانەوە گیراوە و میدیا ئەمریكییەكان بڵاویانكردووەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵ، دوای هەوڵی چەندین جار لەلایەن تیمی فڕۆكەوانییەوە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە، گەشتی هێڵی ئاسمانی فرۆنتێر كە لە فیلادلفیا بۆ لاس ڤێگاس بەڕێوەبوو، بە شێوەیەكی بەپەلە لە شاری دێنڤەر نیشتەوە و ئەو دوو ژنەش راپێچكران و رادەستی پۆلیس كران.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە سەرنشینێكی دیكە تۆماری كردووە، دەردەكەوێت ژنێك بە تیشێرتێكی سوورەوە بە دەنگی بەرز هاوار دەكات و لە قۆڵەكانی دەدات لەكاتێكدا سەرنشینەكانی دیكە هەوڵی بێدەنگكردنی دەدەن.

لە كاتێكدا ڕوون نییە چی بووەتە هۆی دروستبوونی ئەو كێشەیە، بەڵام (نیوز ناو 8) بڵاویكردەوە، ئەو ژنە جلە سوورە لەگەڵ سەرنشینێكی دیكە كە لە نزیكییەوە دانیشتبوو، دەمەقاڵەیان بووە و تیمی فڕۆكەوانیش هیچ بژاردەیەكی نەبووە جگە لە ناوبژیوانی.

شەڕەكە زیاتر پەرەی سەند كاتێك ژنە كراسە سوورەكە زانی كە وێنەی دەگیرێت، ئەمەش وای لێكرد ڕووبەڕووی ئەو كەسە ببێتەوە كە فیلمی شەڕەكەی وێنەگرتووە.

ئەو سەرنشینە گفتوگۆكانی لە كامێراكەیدا تۆماركردووە و دەڵێت، دۆخەكە زۆر نائارام بوو بۆ هەموو ئەوانەی لەناو فڕۆكەكەدا بوون.

شایەتحاڵێك ڕایگەیاندووە،  بەشێك لە سەرنشینەكان ناچاربوون بە شێوەیەكی كاتی فڕۆكەكە بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی لێدوانەكانیان بدەنە پۆلیس،  پاشان گەشتەكە توانی جارێكی دیكە بەڕێبكەوێت و دوای ئەوەی دوو ژنە شەڕانگێزەكە دوورخرانەوە، گەشتەكەش كاتژمێرێك دواتر لەوەی بڕیاربوو گەیشتە لاس ڤێگاس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن