سەرۆكی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق: كۆرۆنا ڤایرۆسێكی سیاسییە

عێراق

08/04/2020     ژمارەی بینراو 198

راچڵەكین

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: كۆرۆنا هیچ نییە جگە لە ڤایرۆسێكی سیاسی و هەواڵگریی و پێویست ناكات  خەڵك لێی بترسێت، چونكە كاریگەرییەكەی لە كاریگەریی پەتایەكی ئاسایی كەمترە.

دكتۆر قوتەیبە جبوری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا لەبەردەم ژمارەیەك هاوڵاتی، رەتیكردەوە كۆرۆنا ڤایرۆسێكی كوشندەو ترسناك بێت و وتی: هیچ پێویست ناكات خەڵك لە كۆرۆنا بترسێت، چونكە ئەم ڤایرۆسە بە پلەی نایاب ڤایرۆسێكی سیاسییەو بەمەبەستی وێرانكردنی ئابووری دروستكراوەو ڤایرۆسێكی هەواڵگرییە.

راشیگەیاند: كاریگەریی كۆرۆنا لەسەر مرۆڤ، زۆر كەمترە لە كاریگەری هەڵامەت و هەر ڤایرۆسێكی ئاسایی دیكە، كاریگەریشی تەنها لەسەر ئەو مرۆڤانە هەیە كە بەرگریی لەشیان لاوازە.

ئەو پەرلەمانتارە كە پیشەی پزیشكەو لەساڵانی نێوان (2014 -2015) وەزیری ژینگەی عێراق بووە، داوای لە هاوڵاتیان كرد لە چالاكی و كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بن و وتی: پێویست ناكات ئەو ڤایرۆسە واتان لێ بكات خۆتان لەهەموو شتێك بكەن و هێندە لێی بترسن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن