دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

ئابوری

09/04/2020     ژمارەی بینراو 9344

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی بێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە  9-4-2020  مووچەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.

هاوكات مووچەی خانەنشینی سەربازی ئەوانەی مووچەكەیان لە 901 هەزار دینار بۆ سەرەوەیە، دابەشدەكرێت.

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
 
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن