برای سەركردەیەكی باڵای یەكێتی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان

09/04/2020     ژمارەی بینراو 5674

راچڵەكین

ئەمڕۆ لە لەندنی پایتەختی بەریتانیا، كامەران سەید مەجید، برای دلێری سەید مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی كەسوكارەكەی، كامەرانی سەید مەجید كە بەهۆی توشبوونی بە پەتای كۆرۆنا، لە رۆژی 20-3-2020 رەوانەی نەخۆشخانە كرابوو، بەیانی ئەمڕۆ 9-4-2020،  لە نەخۆشخانەی "رۆیاڵ برۆمتۆن" لە لەندەن، گیانی لەدەستدا.

كەسوكارەكەی ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەهۆی ئەم بارودۆخە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پابەندبوون بە رێنمایی و یاساكانی پەیوەندیدار بەم نەخۆشییەوە لە بەریتانیا و، بۆ پاراستنی گیانی هەمووان لەم ڤایرۆسە، لە ئێستاكەدا رێوڕەسمی پرسە بۆ رەوانشاد بەڕێوەناچێت.

كامەرانی سەید مەجید، كە برای دلێریسەید مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، ساڵی 1959 لە سلێمانی لەدایكبووەو پێشمەرگەو رێكخستنی دێرین بووە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن