پارێزگاری هەولێر سوپاسی نەخۆشخانەی پار دەكات

کوردستان

09/04/2020     ژمارەی بینراو 1786

راچڵەكین

پارێزگاری هەولێر سوپاسی نەخۆشخانەی (پار و میدكانۆ)ی ئەهلی تایبەت دەكات، كە ئامادەییان دەربڕیوە هەركاتێك پارێزگاری هەولێر داوایان لێ بكات، ئامادەن نەخۆشخانەكانیان تەرخان بكەن بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پارێزگاری هەولێر لە سوپاسنامەیەكدا بۆ ئەو دوو نەخۆشخانە تایبەتەی شاری هەولێر، رایگەیاندووە: بەناوی پارێزگاری هەولێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ئیدارەی هەردوو نەخۆشخانەی (پار و میدكانۆ)ی ئەهلی تایبەت دەكەین و ئەم هەڵوێستەیان بەرز دەنرخێنین.

دەقی سوپاسنامەكە:

سوپاس و پێزانین
بەسوپاسەوە هەریەك لە نەخۆشخانەكانی (پار و میدكانۆ)ی ئەهلی تایبەت لە شاری هەولێر، ئامادەییان دەربڕیوە هەركاتێك پارێزگاری هەولێر داوایان لێبكات، ئامادەن نەخۆشخانەكانیان تەرخان بكەن بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ببن بە بەشێك لە چارەسەری بەرگرتن لەم ڤایرۆسە لە شارەكەمان.

بەناوی پارێزگاری هەولێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ئیدارەی هەردوو نەخۆشخانەی (پار و میدكانۆ)ی ئەهلی تایبەت دەكەین و ئەم هەڵوێستەیان بەرز دەنرخێنین، هیوادارین نموونەتان زۆربێت.

لەگەڵ ڕێزماندا

پارێزگای هەولێر
2020.3.19

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن