خۆر
ڕاچڵه‌كین-
زانا به‌ریتانیه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی گه‌ردونی "ناسا" كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی خۆر یان بڵاوكرده‌وه تیایدا به‌رگی هه‌وای ده‌وری خۆر زۆر ئاڵۆزتر ده‌رده‌كه‌وێت به به‌راورد به‌وه‌ی پێشتر چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
ئه‌م وێنانه له‌ڕێی تلیسكۆبی زۆر ورد له جۆری" HAC" سه‌ر به ئاژانسی ناسا تۆماركراوه و له وێنه‌كاندا به ئاشكرا چه‌ند په‌ڵه‌یه‌كی پڕی پلازمایی له‌سه‌ر خۆر پڕ كه پله‌ی گه‌رماكه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیۆن پله‌ی سه‌دی ده‌بینرێت.
ئه‌م وێنانه له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌نترال لانكشایر و ئاژانسی ناساوه ڕونكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه بڵاوبكرێته‌وه به‌رگی هه‌وا بابه‌تێكی ناڕوون بووه له‌لای زاناكان به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه زاناكان سه‌لماندویانه ڕوكاری تیشكی خۆر پێكهاتوه له چه‌ند شریتێكی گازی زۆر گه‌رم كه ئه‌ستوری هه‌ریه‌كه‌یان 500 كیلۆمه‌تره.
له‌ڕێی ئه‌م تیلسكۆبه‌وه توانراوه هه‌یكه‌لی به‌رگری هه‌وای خۆر به قه‌باره‌ی بچووكی 70 كیلۆمه‌تر كه ده‌كاته 0.01 %ی قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆر تۆماربكرێت.