وه‌ڵامی 5 پرسیاری باو دایك و باوك ئاڕاسته‌ی‌ پزیشكی ده‌كه‌ن

تەندروستی

09/04/2020     ژمارەی بینراو 695

پزیشك

ڕاچڵه‌كین-
یەكەم شەش مانگ لە تەمەنی منداڵ، بە گەشەی خێرا جیا دەكرێتەوە ( مێشك و ئێسقان و تەواوی ئەندامە گرنگەكان) و زیادبونی كێش و چەند رەفتارێكی كۆمەڵایەتی( پەیوەندی كردن و گوێكرتن و جوڵە..)، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئاراس بەرزنجی
پزیشكی پسپۆڕی منداڵان وه‌ڵامی 5 پرسیار ده‌داته‌وه‌ كه‌ دایكان و باوكان به‌رده‌وام ئاڕاسته‌ی‌ پزیشكی منداڵانی ده‌كه‌ن.

1- هۆكار چییه‌ منداڵەكەم زۆر شلە و جوڵەی كەمە؟
منداڵ دەبێت بگاتە تەمەنی ٤ مانگ ئینجا خۆی سەر و ملی دەجوڵێنێت( سەری منداڵ قورسە پێویستی بە كاتە تا ملی دەتوانێت ڕاگیری بكات) جوڵەی دەست و قاچی زیاد دەكات، منداڵ تا ٣ مانگ وەك ھەویر وایە كە ھەڵیدەگریت و دەیجوڵێنیت.

2- زۆر دەگری و ھاوار دەكات بە شەو بەتایبەتی؟
زۆر ئاساییە لە ٣ مانگی سەرەتای لەدایك بوون غازات ھەبێت بە تایبەتی ئەگەر شیری قتوو بخوات بۆ شیری دایك زۆر وا نیە ئەوش دەبێتە ھۆی ئازار لە سكیدا، یەكێك لە ھۆكانی زیاد بونی غازات زۆر خواردنی شیر ( منداڵ یان دەڕشێتەوە یان دەبێت بە غازات) ڕێژەی شیرەكە كەم بكەنەوە و جەن جارێك بیدەنێ.

3- كوتانی گرنگ ئەگەر دواكەوت كاریگه‌ری چی ده‌بێت بە تایبەتی لەم بارودۆخە؟
كوتان زۆر گرنگە و مافی ھەموو منداڵێكە كوتان وەرگرێت ئەوە ئەركی دایك و باوكە بەڵام لەم بارودوخە ئاساییە دوابخرێت ئەگەر نه‌مانتوانی بگەینە بنكەی تەندروستی.

4- كه‌ی‌ و چی خواردن بده‌م به‌ منداڵه‌كه‌م؟
دوای نیوەی مانگی چوارەمی منداڵ (كە توانی سەری ڕاگیر بكات) دەست دەكەین بەشۆربای برنج بۆ سێ ڕۆژ رۆژی جارێك ( لەوانەیە نەیخوات بەڵام ده‌بێت ھەوڵ بده‌یت له‌گه‌ڵی) دوای ٣ ڕۆژ پەتاتەی بۆ زیاد دەكەین و ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبین لەسەری ئەگەر ھیچ نیشانەیەكی هه‌ستیاری دەرنەكەوت تەماتە زیاد دەكەین، ھەر ٣ ڕۆژ جارێك شتێك زیاد دەكەین بۆ ئەو تێكەڵەیە( شۆربای ھەمەجۆر و چەور ە سوێر و شەكر مەدەن بە منداڵ)

5- منداڵه‌كه‌م گوێچكەی دەخورێت و ئیلتیھابی ھەیەو سەری زۆر ئەملا و ئەولا دەكات؟
ئەگەر تای نەبێت و شیر خواردن وخەوی ئاسایی بێت ھیچ مەترسن ئەو جوڵانە زۆر ئاسایین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن