موقتەدا سەدر: ئیمام مەهدی دەربكەوێت دەكوژرێت

عێراق

02/08/2023     ژمارەی بینراو 960

راچڵەكین- 

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر، 8 خاڵ دیاریی دەكات بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی لەئێستادا دەكرێن، سەبارەت بە دەرنەكەوتنی "ئیمام مەهدی"، لە دوای رووداوی سوتاندنی قورئان. 

سەدر ئەو پرسیارە بە زێدەڕۆیی دادەنێت بەرامبەر بە پێگەی ئیمام مەهدی و بڕیارەكانی، بەو پێیەی خۆی باشتر دەزانێت لەبارەی وادەی دەركەوتنی. 

سەدر دەڵێت:"ئیمامی مەهدی دەربكەوتایە بەهۆی كەمی لایەنگرانی دەكوژرا، گەر كاردانەوەیەكی گەورەی لەلایەن مسوڵمانەوە لەدژی سوتاندنی قورئان بەدی بكردایە دەردەكەوت". 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن