راچڵەکین سپۆرت -
ئەندرێس ئینێستا ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و بەرشەلۆنە نزیک بووەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ یانەیەکی نوێ، بەڵام لە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دوورکەوتەوە.
مانگی ئایاری ڕابردوو ئینێستا ڕۆیشتنی خۆی لە ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی ڕاگەیاند، دوای 5 ساڵ بەسەربردنی لەگەڵ تیپەکە، لەو کاتەوەی لە ساڵی 2018 لە بەرشەلۆنەوە ڕوی لەو یانەیە کرد.
سەرچاوەیەک لە یانەی ئیماراتی ئیماڕاتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "ئینێستا لە ئێستاوە نزیکە لە بوون بە یاریزان لە ئیمارات".
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا یانەی ئیماڕات کە تازە سەرکەوتووە بۆ خولی پلە یەکی ئیمارات بەخێرهاتنی ئەستێرە ئیسپانییەکەی کرد، بەبێ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵیدا ڕابگەیەنێت.
براوەی مۆندیال لەگەڵ ئیسپانیا بیرۆکەی وازهێنانی ڕەتکردەوە سەرەڕای گەیشتن بە تەمەنی 39 ساڵ، و کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە شوێنی داهاتووی، وتی "نازانم، بەڵام هەست دەکەم کە توانای ئەوەم هەیە لە یارییکردن بەردەوامبم".
ئینێستا 32 نازناوی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەستهێناوە، دیارترینیان 4 جار چامپیۆنزلیگ و 9 جار خولی ئیسپانیا.