رێكخراوێكی قازانج نەویست نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە هەریر دروستدەكات

تەندروستی

07/08/2023     ژمارەی بینراو 632

راچڵەكین- 

رێكخراوێكی فازانج نەویست نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە هەریر دروست دەكات و دامەزرێنەری رێكخراوەكەش دەڵێت، "گەشەپێدانی بەردەوام یەكێكە لە گرنگترین ئامرازەكان بۆ كەمكردنەوەی هەژاری”.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەریر لەلاین ڕێكخراوی قازانج نەویستی حاجی ئیدریس سورچی لە هەریر دروستكرا و دامەزرێنەری رێكخراوەكەش ئەو كارە دەخاتە چوارچێوەی بنبڕكردنی هەژاری كە بە بۆچوونی ئەو" تەحەدای جیهانییە و پێویستییەكی حەتمییە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام" 

حاجی ئیدریس سورچی دەڵێت:" بنبڕكردنی هەژاری گەورەترین تەحەدای جیهانییە و پێویستییەكی حەتمییە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، هاوكات گەشەپێدانی بەردەوام یەكێكە لە گرنگترین ئامرازەكان بۆ كەمكردنەوەی هەژاری”.

ڕێكخراوی حاجی ئیدریس سورچی، رێكخراوێكی قازانج نەویستە لە ٢٠١٢ دامەزراوە، سەرجەم كارو پڕۆژەكانی خێرخوازیە لەسەر ئاساری نێوخۆی و نێودەوڵەتی، بەفەرمی بڕیاری دامەزراندنی لە ٢٠١٤ بۆ دەرچووە لەلاین حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن