رێنمایی نوێ‌ بۆ رەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل دەركرا

کوردستان

09/02/2020     ژمارەی بینراو 1230

راچڵەكین ـ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان رێنمایی نوێی لەبارەی رەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل دەركرد.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "پاش راگرتنی بڕیاری رێگا پێدان بە جام رەشكردنی ئۆتۆمبێلەكان بۆ ماوەیەكی كورت به ‌مەبەستی دەرچوونی رێنمایی نوێ، ئەمڕۆ دووبارە رێگا درایەوە بەجێبەجێكردنی بڕیارەكە بەم شێویەی خوارەوە:.

1- رێگا دەدرێت بەرەشكردنی هەردوو جامی لاتەنیشتی پیشەوە هی لای شوفێرو لای سەكن بەبڕی 50% كەپێشتر تەنها 30% بوو.

2- رێگا دەدرێت بە رەشكردنی هەردوو جامی لاتەنیشتی پشتەوە لای سەكن و لای شوفێر بەبڕی 80% كەپێشتر تەنها 50%بوو.

3- جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل بە هیچ شێوەیەك و بە هیچ بڕێك رەش ناكرێت.

4- ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لەكۆمپانیای خۆیان جام رەشن ئەوانیش رێژەی رەشكردنیان نابێت لە 80%زیاتر بێت.

5- جام رەشكردن تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت رێگا پێدراوە و بۆ كرێ و تاكسی رێگا پێدراو نییە.

6- هەمان رسوماتی كە لە رێنماییەكان دیاریكرابوون لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت له ‌بری جام رەشكردنی ئۆتۆمبێلەكانیان ساڵانە.

7- ئەم بڕیارە لە رۆژی 10/2/2020 جێبەجێ دەكرێت و ‌هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی هاتووچۆی شارەكان بكەن بە مەبەستی رێگا پێدان بەجام رەشكردن.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن