ئەرشیف
راچڵەكین-
وەك ناڕەزایەتییەك لەبەرامبەر داواكارییەكانیان، دەرچووە سێ یەكەمەكانی هەرێمی كوردستان لەبەردەم پاركی سامی عەبدولڕەحمان لەشاری هەولێر، خۆپیشاندان دەكەن و مانگرتن رادەگەیەنن.
دەرچووە سێ یەكەمەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە:" ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 4-9-2023، كاتژمێر 10ی سەر لەسەر بەیانی لەشەقامی 60 مەتری لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران، پێش پاركی سامی عەبدولڕەحمان، مانگرتن و خۆنیشاندانی هێمنانەی سەرجەم دەرچووە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكانی هەرێمی كوردستانە، بە مەبەستی داواكاری ڕەوا و مافی خۆمان كە دامەزراندنە."
لەبەشێ:ی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە:" داوا لەسەرجەم دەرچووە سێ یەكەمەكانی هەموو ساڵەكان دەكەین، بەبێ جیاوازی داوای مافی ڕەوای خۆیان بكەن، بەشێوەیەكی ئەكادیمی و هێمانانە بەبێ گێرەشێوێنێ و ئاژاوە نانەوە."
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" ماف دەسەندرێت و نادرێت، بوێری دەوێت، هەربۆیە چاوەڕوانی هەمووتانین، تا بیسەلمێنین مامۆستایانی ئایندەی زانكۆ و پەیمانگاكان بوێر و زانستین، پاڵەوانی پشتكیبۆردەكان و شاشەكان نین، لەمافی خۆیان خۆشنابن."
مانگرتن و خۆنیشاندان...
ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 4-9-2023، كاتژمێر 10ی سەر لەسەر بەیانی لەشەقامی 60مەتری لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران، پێش پاركی سامی عبدالرحمن، مانگرتن و خۆنیشاندانی هێمنانەی سەرجەم دەرچووە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكانی هەرێمی كوردستانە، بە مەبەستی داواكاری ڕەوا و مافی خۆمان كە دامەزراندنە.
ئێمەی نوێنەران بەر لەهەمووان ئامادەدەبین...
چاوەڕوانی هەڵوێستی ئێوەین...
دوای 33خۆنیشاندان ئەمە دوا خۆنیشاندان و مانگرتنمان دەبێت، ئەگەر لەكۆی نزیكەی 10000- دە هەزار، 1000هەزار كەس نەیەتە سەرشەقام و داوای مافی خۆی نەكات...
لەكاتێكدا بەهەمیشەیی هەر ئێوەی بەڕێز ڕۆژانە زیاتر لە سەدان كەس و بگرە زیاتر لە گروپەكان و تایبەت داوای خۆنیشاندان دەكەن، هەر بۆیە لەبەر گرنگی كاتەكەی و دواڕۆژمان تكایە با هەموومان هەڵوێستی بوێرانە بگرینە بەر پشتی یەك بگرین و واز لە پاڵەوانەكانی پشتكیبۆرد و ساردكەرەوەكان بێنین...
بەپێی داوای زۆرینەتان گرنگی و هەستیاری كاتەكە داوا لەسەرجەم دەرچووە سێ یەكەمەكانی هەموو ساڵەكان دەكەین، بەبێ جیاوازی داوای مافی ڕەوای خۆیان بكەن، بەشێوەیەكی ئەكادیمی و هێمانانە بەبێ گێرەشێوێنێ و ئاژاوە نانەوە...
ئێمه دەبێ پێشەنگی زانستی و ئەكادیمی و هێمنی و جوانی شار و وڵات بین، هەر بۆیە تكایە شكۆی ئایندەی مامۆستای زانكۆ مەشێوێنن، ئارام و لەسەر خۆیی بنوێنن...
هەروەها ڕای دەگەیەنین ئێمە بەرپرس نین لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو...
ماف دەسەندرێت و نادرێت، بوێری دەوێت، هەربۆیە چاوەڕوانی هەمووتانین، تا بیسەلمێنین مامۆستایانی ئایندەی زانكۆ و پەیمانگاكان بوێر و زانستین، پاڵەوانی پشتكیبۆردەكان و شاشەكان نین...
لەمافی خۆیان خۆشنابن...
تكایە ئەم دەرفەتە وەكو 33 خۆنیشادانەكەی تر لە دەست مەدەن، زۆری ڕێژەمان یەكسانە بە دامەزراندمان، تكایە چاوەڕوانی هیچ كەسێك مەكەن، هیچ بەهانەیەك مەهێننەوە، دووبارەی دەكەینەوە
تكایە ئەم دەرفەتە وەكو 33 خۆنیشادانەكەی تر لە دەست مەدەن، زۆری ڕێژەمان یەكسانە بە دامەزراندمان، كاتەكەی گونجاوە...
هەرچیتان كردووە ئامادەبن تا هەموومان پشت و پەنای یەكبین و بگەین بە ئامانج.
لەگەڵ ڕێزی دەستەی نوێنەرانی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكانی هەرێمی كوردستان-
ت- ئەگەر خۆتان ئامادەبوون زۆر باشە، ئەگەر نا نوێنەران لە هەموو شارەكانەوە چەندین كۆستەر دەگرن و پەیوەندی بەنوێنەرانەوە بكەن بۆ ئەوەی شوێنی سەركەوتن و كاتی بەڕێكەوتن بزانن لە سەرجەم شارەكانەوە....
وارهێل رجب مصگفی-
نوینەرێ دهوك و دەوروبەرا. 07503310718
محمد حەسەن- نوێنەری سلێمانی و دەوروبەری- دوكان- پیرە مەگرون. 07501226264
شوان زیاد- نوێنەری كۆیە و تەق تەق و دەوروبەری
07501702841
ڕەوەز احمد خدر نوێنەری قەڵادزێ و پشدەر و بیتوێن-ڕاپەڕین.
0751 030 69 12
محمد باقی - نوێنەری سلێمانی و دەوروبەری. 07518296061
ڕاوێژ باقی نجم الدین عبدالله- نوێنەری هەڵەبجە و دەوروبەری.
07511805732
حمزە عمر عپمان - نوێنەری هەڵەبجە
07508354737
كـاروان عـەلـی
نوێنەری گشتی دەرچووە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكانی هەرێمی كوردستان.
07504826803