دووگیانی
ڕاچڵه‌كین-
زۆربه‌ی دایکان دوای منداڵ بوون کێشیان زیاد ده‌کات و ده‌یانه‌وێت کێشیان دابه‌زێت به‌ڵام ڕه‌نگه زانیاری پێویستیان له به‌ر ده‌ست نه‌بێت تا ڕزگاریان بێت له قه‌ڵه‌وی و له هه‌مان کات دا ترسیان هه‌یه که ڕیجیم کردن ببێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی شیری دایک، دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی خانمانی شیرده‌ر ده‌كات دوای منداڵبوون چۆن كێشی زیادده‌ی خۆیان داببه‌زێنن.
ئایا ڕێجیم ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی شیری دایک :
ڕێجیمی ته‌ندروست کاریگه‌ری که‌می هه‌یه له سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی شیری دایک به‌ڵام ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی توانا و چالاکی دایک که کاریگه‌ری خراپی هه‌یه له سه‌ر گرنگی پێدان به منداڵه ساواکه‌ی ؛ هه‌ندێک ڕێجیم زیانی هه‌یه بۆ گه‌شه‌ی منداڵ به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خۆراکی دایک ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌کی که‌م له ڤیتامین (B12 ) و یۆد و ئاسن و زینکی تێدا بێت ،بۆیه خانمانی شیرده‌ر نابێت به هیج جۆرێک له خۆیانه‌وه ڕێجیم بکه‌ن بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ.
گرنگترین ڕێنمیاییه‌کان بۆ دابه‌زاندنی کێش :
1- خواردنی قاپێک زه‌ڵاته یه‌ک چاره‌ک پێش ژه‌می نیوه‌ڕۆ و ئێواره.
2- سێ جار یان زیاتر ڕۆژانه میوه و سه‌وزه‌ی هه‌مه جۆر بخۆ ؛ میوه‌ی خۆماڵی باشتره دوو كاتژمێر پێش یان دوای ژه‌مه سه‌ره‌کیه‌کان .
3- خواردنی ژه‌می به‌یانی له کاتی خۆی دا : پێویسته پێش كاتژمێر هه‌شت و چاره‌ک خورا بێت ؛ له وه‌رزی هاوین پێش كاتژمێر هه‌شت و سێ چاره‌ک.
4- نانی تیری و هه‌ورامی به تایبه‌ت ئاردی بۆر یان جۆ بخۆ له بری نانی بازاڕ و سه‌موون.
5- له بری برنجی سپی، برنجی قاوه‌یی یان بۆر به‌کار بهێنه و به پڵاو لێ بنرێت باشه.
6- ڕۆژانه وه‌رزش بکه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر یان زیاتر ؛ ئه‌گه‌ر توانیت هه‌فته‌ی چه‌ند جارێک بچۆ بۆ مه‌له‌کردن یان جێم .
7-نه‌خواردنی شیرینی ، سارده‌مه‌نی ، خواردنه‌وه گازیه‌کان ، ڤاست ڤوود ، به‌ز و چه‌وری ئاژه‌ڵ ، پێستی مریشگ .
8-که‌مکردنی بڕی خوێی چێشت له خواردن و دوور که‌وتنه‌وه له خواردنی سوێر.
9-دوای تێر بوون یه‌کسه‌ر له سه‌ر سفره یان مێزی نان خواردن هه‌سته و بڕۆ.
10- ڕۆژانه یه‌ک كاتژمێر یان زیاتر بچۆره به‌ر هه‌تاو له نێوان كاتژمێر نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر.
11- ڕۆژانه له یه‌ک پیاڵه چه‌ره‌س زیاتر مه‌خۆ .
12-خواردنه‌ی بڕی پێویست له ئاو ڕۆژانه له نێوان ژه‌مه‌کان.
13-دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی ؛ شه‌وانه پێش كاتژمێر ده‌ی شه‌و بخه‌وه، منداڵه‌که‌ت پێویسته شه‌وان پێش كاتژمێر نۆ نووستبێت و به‌یانی پێش حه‌وت و نیو له خه‌و هه‌ستا بێت.