راچڵەكین-
وەزارەتی بەرگری سووریا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێكی ئیسرائیلەوە خزمەتگوزارییەكانی فڕۆكەخانەی حەلەب تێدا وەستا.
ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردووەتەوە:" كاتژمێر 4:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئیسرائیل لە دەریای ناوەڕاستەوە، لە رۆژئاوای لازقیە، هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامدا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی كردوەتە ئامانج".
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆكەخانەی حەلەب، تەنها زیانی ماددییان بە رێڕەوی فڕینی فڕۆكەكان گەیاندووە و خزمەتگوزاریەكانی تێدا وەستاوە.
لە مانگی ئایاری رابردوودا ئیسرائیل فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی بۆردومان كرد و لە ئەنجامدا كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.