ئاوابوونی نەموو: مێخوای ئافەرێنەری بوون

کەلتوور

28/08/2023     ژمارەی بینراو 287

 

راچڵەكین- دەشتی مەحمود

 شیوەن یان ماتەم دەربڕینێکی سۆزداری خەم و پەژارەیە، ئەمەش زۆرجار لەشێوەی مۆسیقا، شیعر یان گۆرانی خەمڕەوێندا دەردەکەوێت. دەقی شیوەن، لەناو کۆنترین شێوەکانی نووسیندا هەیەو نموونەی لەناو هەموو کەلتوورە کۆنەکاندا دەدۆزرێتەوە. شیوەن بۆ ئور یەکێکە لەپێنج دەقی «شیوەنی شار» لەمیزۆپۆتامیا، ئەم دەقانە زیاتر لەزاری مێخوای شارەکانەوە کراوە بەرانبەر بەوێرانبوونی شارەکەیان. شیوەنی شارە کۆنەکانی تری میزۆپۆتامیا بۆ شارەکانی نیپور، ئێریدو، ئوروکە. «شیوەنی شاری ئور» مێژووەکەی لانیکەم بۆ ٤٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئەم دەقە بەزمانی سۆمەری لەدەوروبەری سەردەمی کەوتنی ئور لەلایەن ئیلامییەکان و کۆتایی هاتنی سێیەم شانشینی. 

 

دەشتی مەحمود پەیداخی ئور سندوقێکی داریی ناوبۆشی سۆمەرییە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی سێیەمی پێش زایین و هەنووکە، ئەم دەستسازە هونەرییە لەمۆزەخانەی بەریتانیا هەڵگیراوە. ئەم هونەرە مۆزایکە، لەسندوقێکی رەنگپۆشکراوی داریی بۆش پێکهاتووە، کە پانییەکەی ٢١.٥٩ سانتیمەترو درێژییەکەی ٤٩.٥٣ سانتیمەترە. مێژووی ئەم سندووقە دەگەڕێتەوە بۆ شانشینی یەکەمی ئور لەسەردەمی شانشینی سەرەتاییداو تەمەنی نزیکەی ٤٦٠٠ ساڵە، لەگۆڕێکی شاهانە لە ئور (نزیک ناسریەی باشوری عێراق) لە ساڵانی ١٩٢٠ لەتەنیشت ئێسکەپەیکەری پیاوێکی قوربانیکراو دۆزرایەوە. 

دەشتی مەحمود بەپێی ئوستورەی کۆنی میزۆپۆتامیادا، خواکان بۆیە مرۆڤیان ئافراندان تاوەکو لەبری ئەوان کاری چاندن بکەن و ئەرکی خواکان کەم بکەنەوە، بەم هۆیەشەوە خواکان دڵنیابوون لە ڕێگەی قوربانیکردنەوە ژەمەکانیان وەردەگرن و خواردن دەخۆن. بەڵام، ئەم مرۆڤانەی سەرەتا ئافرێندرابوون لە ڕاستیدا تێنگەیشتبوون و نەیاندەزانی کە چۆن ئەو ئەرکانە بەجێ بگەیەنن کە بڕیار بوو لە بری خواکان بیکەن، بەم هۆیەوە خواکان، حەوت ئەبگال (سۆمەری) یاخود ئەپکالو (ئەکەدی) کە زاراوە گەلێکن لە نوسراوە مێخییەکاندا بە گشتی بە واتای «ژیر، حەکیم یان پیر» دێت وەک مامۆستا ناردیان. 

 

دەشتی مەحمود لەشوێنەوارناسیدا، بەشێوەیەکی سەرەکی بۆچوونێکی باوو قبوڵکراوە کەشارستانیەت لەمیزۆپۆتامیای کۆنەوە بەشارستانیەتی گەورەی سۆمەر لەباشوری عێراقی ئێستا دەستیپێکردووە. بەڵام کاتێک لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا، شوێنەوارناسەکان لەتەپۆلکەی ئوبێد (پارێزگای زیقار) لەعێراق کنەیان دەستپێکرد، چەندین کۆتەڵی نائاسایییان دۆزیەوە کەتەمەنیان بۆ ٧ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، پێدەچێت ئەم کۆتەڵانە، شێوەمرۆڤێک دەنوێننەوە کەتایبەتمەندی خشۆکیان هەبێت. کەلتوری ئوبەید، کەلتورێکی پێش مێژووە لەمیزۆپۆتامیا کەمێژووەکەی لەنێوان ٤٠٠٠ بۆ پێنج هەزار. 

 

دەشتی مەحمود   لەناو تێگەیشتنی باودا، وا بیر دەکرێتەوە کە «ئەدەبیاتی منداڵان» لە دوای دۆزینەوەی چاپ لە سەدەی هەژدەوە دەست پێدەکات، بەڵام لایەلایە داهێنانێکی تازە نییە. لە ڕاستیدا مێژووی «لایەلایە» بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، بێ گومان بۆ سەردەمی پێش مێژووی نووسراویش. بەپێی بەڵگە شوێنەوارناسییەکان، زۆربەی داهێنانە بنچینەییەکانی شارستانیەت لە میزۆپۆتامیا سەریان هەڵداوە و ئەدەبیاتی منداڵان و «لایەلایە»ـش لەناو ئەم داهێنانەدان،  زۆرێک لە لایەلایەکانی کۆنی میزۆپۆتامیا، لە کەلتورەکانی سۆمەر، هۆری، بابل و ئاشور تا ئێستاش ماونەتەوە.

 

دەشتی مەحمود سۆمەرییەکان بەداهێنەری بەشێکی زۆری بنچینەکانی شارستانیەت ناسراون، لەوانە، نووسین، شار، ئاودێری، سا هونەریش یەکێکە لەداهێنانەکانی سۆمەر. سۆمەرییەکان سوودیان لەفۆرمە هونەرییەکانی ناوەڕاستی چاخی بەردینی نوێی دانیشتوانی کۆنی چیاکانی زاگرۆس وەرگرتووە. بەر لەسۆمەرییەکان، تەنیا شوێنە کۆنەکانی کوردستان، وەک گرێ ناڤۆکێ (نزیکەی ١٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا) کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هونەری ناوەڕاستی چاخی بەردینی نوێ وەک تەنیا شوێنێک ببینرێت کەنیشانەکانی سەرەتاکانی شارستانیەتی تێدا بدۆزرێتەوە، لەوانە هونەر. کەلتوری سۆمەر لەژێر کاریگەری دانیشتوانی دێرینی زاگرۆس لەماوەی هەزارەی چوارەم و سێیەمی پێش زای. 

 

دەشتی مەحمود هومبابا کە لەبنەڕەتدا بەهواوا ناسراوە، کەسایەتییەکی ئوستووڕەی میزۆپۆتامیایە. بنەچەو واتای ناوەکەی نەزانراوە. هواوا وەک مرۆشێوە وێنە کراوە کە لەڕموزن، زەبەلاح و دێو دەچێت. ناوبانگی زیاتر بەهۆی داستانی گلگامێشی پاڵەوانەوەیە، کە لەهەموو نوسخە هەڵبەستراوە جۆراوجۆرەکانی داستانی گلگامێشدا دەردەکەوێت؛ لەوانە نوسخەکانی هۆری و هیتی. هەمیشە وەکو نیشتەجێبوو و پاسەوانی دارستانی سیدار وێنەی دەکێشرێت، ئەو دارستانەی گلگامێش و ئینکیدۆی هاوڕێی تێیدا سەرکێشی بەگیانیانەوە دەکەن. رووبەڕووبوونەوەکەیان لەگەڵ هومبابا دەبێتە هۆی. 

 

دەشتی مەحمود   چەندین داهێنان و نوێگەری گرنگ لەڕۆژهەڵاتی ناوینی دێرین لەسەردەمی ئوروکدا دەرکەوتوون. یەکێک لەمانە بەکارهێنانی هونەر بوو بۆ نیشاندانی رۆڵی فەرمانڕەوا لەناوچەکەدا. گوڵدانی ئوروک، کە تەمەنی بۆ ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، لەئوروک دۆزرایەوەو دیارترینی ئەم نوێگەرییانەیە. رازاوەیی دەرەوەی دەرخەری گەردوونزانی میزۆپۆتامیای دێرینە. ئەم گوڵدانە لەمەڕمەڕ دروستکراوەو بەرزییەکەی سێ پێیە (بەنزیکەیی مەترێک) و ٢٧٠ کیلۆگرام کێشیەتی؛ لە ١٩٣٤ کنەکارێکی ئەڵمانی لەکاتی کارکردنیدا لەنێو پاشماوەکانی رێوڕەسمەکاندا لە. 

 

دەشتی مەحمود بەردنووسی کەلاکخۆرەکان دەستسازێکی هونەری دێرینی سۆمەرییە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی  سەرەتای شانشینیی سێیەم (٢٦٠٠-٢٣٥٠ پێش زایین). ئەم بەردنووسە، وێنەی سەرکەوتنی دەوڵەت-شاری لاگاش بەسەر دەوڵەت-شاری ئوممای دراوسێیدا نیشان دەدات. لەم نەخشێنراوەدا، چەندین دیمەنی جۆراوجۆری شەڕو ئایینی کێشراوە، ناوەکەشی لەوێنەی ئەم کەلاکخۆرانەوە نراوە کە لەسەر نەخشێنراوەکەدا دەبینرێن. ئەم نەخشێنراوە لەسەرەتادا لەسەر بەردەقسڵێکی یەکپارچەی تەخت هەڵکەندراوە، بەڵام لەئێستادا تەنیا حەوت پارچەی لێ ماوەتەوە.

 

دەشتی مەحمود سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون بیروباوەڕە ئاینییەکانی خۆیان نووسیوەتەوە. دوای خۆیان دەقە ئاینییەکانیان دەبن بەبنچینە بۆ تەواوی ئاینەکانی دوای خۆیان. سۆمەرییەکان خواکانیان بەبەرپرسیار دەزانی لەهەموو بابەت و پەیوەندییەکانی نەزمە سروشتی و کۆمەڵایەتییەکان. سۆمەرییەکان یەکەم شارستانییەتی خوێندەواری میزۆپۆتامیای دێرین بوون، کەپێیانوابوو گەردوون لەڕێگەی زنجیرەیەک لەدایکبوونی گەردوونی یەک لەدوای یەکەوە هاتووەتە ئاراوە. بەپێی گەردوون پەیدایی سۆمەری، ئاسمان و زەوی لەئاوی سەرەتایی پەیدابوون و دواتریش لەجووتبوونی ئەوانەوە. 

 

دەشتی مەحمود سەرەتاییترین نموونەی نووسین لەجیهاندا لەسۆمەرەوە دەستپێدەکات و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ٣٢٠٠ پێش زایین. سەرەتا سۆمەرییەکان وێنەی سادەکراویان بەکارهێناوە کەپێیان دەگوترێ وێنەهێما کەشتومەک و شتەکانیان نواندووەتەوە. دواتر، وردە وردە ئەم وێنەهێمایانە زیاتر ئەبستراکت کران و پەرەیان پێدرا بۆ شێوەی نووسین کە بەمیخی ناسراوە، کە شێوەی قامیشیان بەکاردەهێنا بۆ پێکهێنانی هێما. لەم شێوە نووسینەی میخیدا، زیاتر لە ٦٠٠ هێما هەبوون کە دەتوانرا بەشێوەیەکی کارا بۆ نووسین بەکاربهێنرێن. رێنووسی میخی لەسۆمەرەوە بڵاوبووەوە و لەکۆتاییدا بوو بەشێوە نووسینی نزیکەی پانزە زمانی جیاواز لە میزۆپۆتامیای کۆن و ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تا سەدەی یەکەمی زایینی بەکارهێنرا. پاشای ئاش. 

 

دەشتی مەحمود سۆمەرییەکان دوای دانیشتوانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لەیەکەمینی ئەم کەلتورانە بوون کەچەندین پێوەریان پەرەپێدا کە بۆ پێناسەکردنی «شارستانیەت» بەکاردەهێنرێن. لەوانە، بیناسازیی، هونەر، ئەستێرەناسی، بیرکاری، هەروەها دابەشکاری کات لەسەر بنەمای ژمارە ٦٠ کە تائێستاش بۆ پێوانەکردنی چرکە و خولەک بەکاردێت، بەڵام رەنگە بەناوبانگترین میرات سیستەمی نووسینەکەیان بێت، کە لەڕێگەی تاتەقوڕینە دۆزراوەکانیانەوە دەرچەیەکمان بۆ دەکاتەوە بۆ ئاگاداربوون لەکەلتور، ئابوری، یاسا، ئەدەب، سیاسەت و ئاین و بیروباوەڕی سۆمەرییەکان. لەدەوروبەری ساڵی ٣٥٠٠ پێش زایین، سۆمەرییەکان دەستیانکرد بەدروستکردنی شارە دیواردارەکان، لەوانە ئورک، کە پایتەختی شارستانیەت بوو. هەریەک لەو شارانە بینای گشتی و بازاڕو وەرشە. 

 

ئامادەكردنی: پاڤێ دڵشاد محمد ترێ رێبوار، ترێ فاروق تۆڵێڕانس وشەیەكی ئینگلیزییە كە بەچەند مانایەكی جیاواز دێت:- قبوڵكردن، لێبوردەیی، بەرگەگرتن، چاوپۆشیكردن. هەموو ئەمانە كە بەهایەكی كولتووریین برەو بەپەسەندكردن و رێزگرتن لەباوەڕو بۆچوون و كردارە جیاوازەكان دەدات. توانای ناسینەوەو پێزانینی هەمەجۆرییەو خۆبەدوورگرتن لەسەپاندنی باوەڕ یان بەهاكانی خود بەسەر ئەوانی تردا. قبوڵكردنی یەكتری تەنانەت بەهەبوونی بیروڕای جیاوازیش پێكهاتەیەكی بنچینەیی كۆمەڵگایەكی هاوئاهەنگ و ئاشتیخوازە كەتێیدا خەڵكی لەباكگراوەندە جیاوازەكانەوە دەتوانن بەئاشتی پێكەوە. 

 

دەشتی مەحمود سۆمەرییەکان یەکێک لەشارستانییەتە سەرەتاییەکانی سەر زەوی (٣٥٠٠-١٧٥٠ پ.ز) گەشەپێداوە، بەڵام تاناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەم تەنانەت گومانی بوونی گەل و شارستانییەتێکی لەو جۆرەیان لەئارادا نەبووە. بێگومان، خەڵک لەمێژە دەربارەی بابلییەکانەوە دەیانزانی، بەو پێیەی میسری کۆن و عیبری و یۆنانیەکان هەموویان بەرکەوتنیان لەگەڵدا هەبوو و لەسەریان نووسیبوون. کەچی کەس نەیدەزانی کە سۆمەرییەکان پێش بابلییەکان هەبوون و سیستەمی نووسین و ئایینی و کشتوکاڵییان پەرەپێداوە کە بابلییەکان دواتر وەریانگرتووەو دەستکارییان کردووە. هەموو ئەمانە. 

 

سەرچاوە: هاووڵاتی

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن