بەڤیدیۆ، مارێكی زەبەلاح ترس و دڵەڕاوكێ‌ لەنێو ئەندامانی خێزانێكدا دروستدەكات

هەمەڕەنگ

30/08/2023     ژمارەی بینراو 1370
no

راچڵەكین- 

مارێكی زەبەلاح ترس و دڵەڕاوكێی لەناو خێزانێكدا دروستدەكات لە ویلایەتی كوینزلاندی ئوسترالیا، ئەمەش دوای ئەوەی مارەكە لەسەربانی ماڵەكەیان بینرا و لە درەختێكەوە بەرەو درەختێكی تر دەڕۆیشت. 

ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، خێزانێك دیمەنێكی ڤیدیۆیی مارێكیان بڵاوكردەوە كە بەسەر سەربانی ماڵەكەیاندا بەرەو رەختەكان دەخزێت، تا خۆی بشارێتەوە. 


لەڕێگەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەوە دەردەكەوێت كە درێژی مارەكە 5 مەتر زیاترە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی لای ئەندامانی خێزانەكە دروستدەكات. 


لە دیمەنە ڤیدیۆییەكەدا گوێبیستی كچێكی منداڵ دەبێت لە ترسان دەگرێت، لە كاتێكدا پیاوێك داوای لێدەكات ئازا بێت و ژنێكی تر دەڵێت، مار دڕندەیە. 

ڤیدیۆكە بە شێوەیەكی بەربڵاو لە سۆشیال میدیاكاندا بڵاوبووەوە و زیاتر لە 19 ملیۆن بینەری هەبووە و زیاتر لە یەك ملیۆن لایكیشی بۆ هاتووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن