راچڵەكین -
سەرۆكوەویرانی عیراق لەپێناو هێوركردنەوەی دۆخی شاری كەركوك، فەرمان بە هێزە ئەمنییەكان دەدات ئاسایش و سەقامگیریی شارەكە بپارێزن و هەموو ئەو كەسانەش دەستگیر بكەن كە چەكیان هەڵگرتووەو هەوڵی نانەوەی پشێوی دەدەن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، فەرمانی بەسەرجەم هێزە ئەمنییەكانی كەركوك كرد ئاسایش و سەقامگیریی شارەكە بپارێزن و رووبەڕووی ئەو كەس و لایەنانەش ببنەوە كە هەوڵی نانەوەی ئاژاوەو پشێوی دەدەن.
سوودانی قەدەغەی هاتووچۆی لە كەركوك راگەیاندو فەرمانیشی كرد بە دەستگیركردنی هەر كەسێك كە چەكی هەڵگرتووەو بووەتە هۆی بەرپاكردنی گرژی و ئاڵۆزییەكانی شارەكە.
بەگوێرەی فەرمانەكش سەرۆكوەزیرانی عیراق، هێزە ئەمنییەكانی كەركوك هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن كە گرژی و ئاڵۆزییەكانی تێدا روویدا.
ئەمڕۆ شەممە چەند هاووڵاتییەكی كە گومان دەكرێت سەر بە لایەنێكی دیاریكراو بن، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لەدژی رادەستنەكردنی بارەگایەك بە پارتی دیموكراتی كوردستان، لەئەنجامی خۆپیشاندانەكەش گرژی و ئاڵۆزی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان دروستبوو، كە بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە كەسێك گیانی لەدەستداو چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.