سزادراوێك لەئەمریكا بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر لە زیندان هەڵدێت

مەڵتی میدیا

07/09/2023     ژمارەی بینراو 649
no


راچڵەكین-

لەیەكێك لەگرتووخانەكانی ئەمریكا، سزادراوێك دوای خۆدزینەوە لەپاسەوانانی گرتووخانەكە، بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر هەڵدێت.

دانێلۆ كافالكانتی تەمەن 34 ساڵ بەڕەگەز بەڕازیلی ناوی ئەو سزادراوەیە كەلەگرتوخانەیەكی ویلایەتی پنسلڤانیا هەڵدێت.

وەك لەتۆمارە ڤیدیۆییەكاندا دەردەكەوێت، دانێلۆ دوای خۆدزینەوە لە پاسەوانانی گرتووخانەكە، بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر بەدیواری گرتووخانەكەدا هەڵدەگەڕێت و هەڵدێت.

رووداوی هەڵاتنەكە رۆژی یەكی ئەم مانگە بووەو تائێستا ئەو سزادراوە بەڕازیلیە دەستگیرنەكراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن