راوێژكارێكی سودانی: بە مەرجێك پابەندی رێككەتنەكان دەبین لەگەڵ هەرێم

عێراق

08/09/2023     ژمارەی بینراو 3232

 

راچڵەكین- 

راوێژكارێكی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، حكومەت پابەندە بە جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بە مەرجێك ئەو لێكگەیشتنانە لە چوارچێوەی دەستوردابن. 

ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری فادی شەممەری راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە"لە ژێر سایەی دەستوردا رێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكان بەڕێوەدەبرێن و هیچ شتێك لە سەرووی دەستورەوە نییە". 

ئەو راوێژكارەی سودانی دەڵێت"حكومەت كۆمەڵێك دۆسێی ئاڵۆزی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆماوەتەوە و پابەندبووە بە ئیتكێتی جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنەكان بە هەموو خۆشەویستی و داناییەك، هێشتا نیازی باش هەیە، بەمەرجێك حكومەتی هەرێم پابەندی دەستور و بنەماكانی رێزگرتن و زمانی نەرم و شەفافیەت بێت". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن