ژمارەیەك تیرۆریستی داعش دەستگیر دەكرێن

عێراق

08/09/2023     ژمارەی بینراو 434

راچڵەكین -

هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە میانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن لەسنووری دوو پارێزگادا، پێنج تیرۆریستیان دەستگیركرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەمیانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەكان لەسنووری هەردوو پارێزگای بەغدا و ئەنبار، پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیركران، كە یەكێكیان بەرپرسێكی باڵای ئەو گروپە تیرۆریستییە بووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، سەرجەم تیرۆریستە دەستگیركراوەكان، لە چەندین كردەوەی تیرۆریستی لەدژی هێزەكانی عیراق و هاووڵاتیانی مەدەنی تێوەگلاون، سەرجەمیشیان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاكانەوە داواكراوبوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن