توركیا، زانایەكی ئەمریكایی لە قوڵایی كیلۆمەترێك لەژێر زەوییەوە رزگاركرا

هەمەڕەنگ

12/09/2023     ژمارەی بینراو 346

 

راچڵەكین- 

 

میدیاكانی ئەمریكا ئاماژە بە رزگاركردنی مارك دیكی زانای ئەشكەوتەكان دەكەن لە ئەشكەوتێكی باشووری توركیا، پاش ئەوەی لە قوڵایی یەك كیلۆمەتر لەژێر زەویدا گیری خواردبوو. 

ئاژانسی ئیدارەی باری نائاسایی لە توركیا بڵاویكردەوە"زانای ئەشكەوتەكان بریندارە و لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنەوە رزگاركرا و بە هێلیكۆپتەر دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرسین". 

یەكێتی توركیا بۆ زانستی ئەشكەوتەكان دەڵێت، دیكی لەو كاتەی لە ئەشكەوتی مۆركی بوو لە قوڵایی 1276 كیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە، تووشی نەخۆشییەكی قورس بووە لە كۆئەندامی هەرس. 

لە شەممەی رابردووەوە پرۆسەیەكی نێودەوڵەتی بە بەشداریی نزیكەی 200 كەس بۆ رزگاركردنی ئەو زانا ئەمریكاییە دەستیپێكرد، لە پاش دۆزینەوەشی لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنەوە لەنێو ئەشكەوتەكەی ژێر زەوی دەرهێنرا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن