دیکۆ: گرێبەستی چاڤی و دوو ئەستێرەی تری بەرشەلۆنە نوێ دەکەینەوە

وەرزش

13/09/2023     ژمارەی بینراو 214

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

دیکۆی پورتوگالی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، لەگەڵ چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری تیپەکە ڕێککەوتن کراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێستای.

دیکۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ناساندنی وەک بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند: "چاڤی گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکات، شایەنی ئەوەیە".

سەبارەت بە ماوەی گرێبەستە نوێیەکەش لە وەڵامدا وتی: "بەم نزیکانە دەبینن، بەڵام متمانەمان بە چاڤی هەیە بۆ داهاتووی ئەم تیپە".

سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەلیخاندرۆ باڵدی و لامین یامال، ڕوونیکردەوە: “ئێمە لەسەر ڕێگای ڕاستداین، و گرێبەستی نوێ لەگەڵیان واژۆ دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەواڵێکی خۆش دەبیستن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن