دەیان خێزان لە كەمپی هۆل-ەوە گەڕێندرانەوە عیراق

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 120

راچڵەكین-

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق گەڕانەوەی 173 خێزانی دیكەی عیراقی لە كەمپی هۆلەوە بۆ خاكی وڵاتەكەیان راگەیاند.
 
عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەو خێزانانە شەوی رابردوو لە كەمپی هۆل گەڕێندراونەتەوە عێراق:"ئەمە یازدەیەمین كاروانی ئاوارەكانی هۆلە كە بگەڕێنەوە. تائێستا نزیكەی 1500 خێزان گەڕاونەتەوە، نزیكەی 6000 خێزانی عیراقی هێشتا لە كەمپی هۆل ماون بگەڕێنەوە."
 
ئاوارەكانی كەمپی هۆل، لەپاش وردبینیی دۆسیەكانیان لەلایەن لیژنەیەكی ئەمنیی عێراقییەوە، دەبرێنە كەمپی جەدعە لە نەینەوا، بە مەبەستی شیاندنەوەیان بەر لە گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی پێشووی خۆیان.
 
كەمپی هۆل كەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكرات - هەسەدەدایە، نزیكەی 70 هەزار كەسی تێدایە. زۆربەیان كەسوكاری چەكدارانی داعش.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن