بەڤیدیۆ.. پەیكەرە ئێسكی دوو بوونەوەری فەزایی دەخرێنەڕوو

هەمەڕەنگ

14/09/2023     ژمارەی بینراو 532
no

راچڵەكین- 

لە دانیشتنێكی پەرلەمانی مەكسیك، پەیكەرە ئێسكی دوو بونەوەر كە وەك "بونەوەری فەزایی" ناویان دەبرد دەخرێنەڕوو، بەوتەی میدیاكارانی ئەو وڵاتەش، تەمەنی ئەو دوو بوونەوەرە زیاتر لە هەزار ساڵە و لە ساڵی 2017 لە پیرۆ دۆزراونەتەوە. 

لە دانیشتنی پەرلەمانی مەكسیك نمایشی "لە گەردوندا تەنیا نین" بەڕێوەچوو كە  پاشماوەی پەیكەرە ئێسكی دوو بوونەوەر كە دەوترێت "بونەوەری فەزایی"ن نمایشكرا، دانیشتنەكە بە سوپرایزێكی گەورەوە دەستیپێكرد، خایمی موسان رۆژنامەنوسی مەكسیكی دو پارچە ئاسەواری هێنا و رایگەیاند "ئەمانە بونەوەری ئاسمانین و هیچ پەیوەندییان بە بونەوەرەكانی زەوییەوە نییە."

تەمەنی ئەو دوو بونەوەرە لە هەزار ساڵ زیاترە و لە ساڵی 2017 لە پیرۆ لە نزیك ناوەندێكی شوێنەوارەوە دۆزراونەتەوە، یەكێك لە بونەورەكان دوگیان بووە. 

بەو وتەی رۆژنامەنوسە مەكسیكییەكە ، ئەو دوو بونەوەرە خاوەنی كەلە و دوو چاوی گەورەن و ددانی كەمیان هەبووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت تەنیا شلەمەنیان خواردبێت و توانای خواردنیان نەبوبێت. 

موسان دەڵێت"ئەوە یەكەم جارە بە روونی بەڵگەی لەو شێوەیە دەخرێتەڕوو،  ئەمانە نمونەی مرۆڤ نین و هیچ پەیوەندییان بە جیهانی ئێمەوە نییە، هەموو دامەزراوە زانستییەكانیش ئازادن لە ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئەو بونەرەوانە".

خۆزێ‌ دی جیزۆس، بەڕێوەبەری پەیمانگای زانستی تەندروستی دەریایی مەكسیك لای خۆیەوە رایگەیاند"پشكنینی تیشكی سینی و بۆماوەیی بۆ ئەو بونەوەرانە كراوە و دەركەوتووە هیچ پەیوەندییان بە مرۆڤەوە نییە". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن