راچڵەكین-
لەبەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی رووداوێكی تەقەكردن روویدا و بەوهۆیەوە هاووڵاتییەك كوژراوە.
بەپێی زانیارییەكانی راچڵەكین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نزیك مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی، كەسێك دەسترێژی گولـلەی لێكراوە و كوژراوە.
بە گوێرەی هەواڵ، ئەو كەسەی كوژراوە تەمەنی 61 ساڵە و لە ناو بازاڕی سلێمانی كاری فرۆشتنی خواردەمەنی كردووە، دوای ئەوەی دەسترێژی گولـلەی لێكراوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، لە ئێستاشدا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.
دوابەدوای رووداوەكەش، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی بكوژەكە دەستپێكردووە كە تائێستا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە)، دەستگیرنەكراوە.