9 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا نوێیەكە لە وڵاتێكی دراوسێ‌ تۆماركران

جیهان

15/09/2023     ژمارەی بینراو 313

راچڵەكین- 

فەخرەدین قۆجا وەزیری تەندروستی توركیا، تۆماركردنی 9 حاڵەتی تووشبوون بە جۆری “ئیریس”ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا رادەگەیەنێت. 

ئەمڕۆ هەینی قۆجا، لەڕێی هەژماری خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردەوە، ئەو نۆ كەسە لە یەك ویلایەتدا نیشتەجێن و لە ئەنجامی بەركەوتنیان لەگەڵ كەسانی دەرەوەی وڵات تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

بە وتەی وەزیری تەندروستی توركیا، ئەم بابەتە نابێتە هۆی نیگەرانی و بەردەوام دەبن لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی ئێستایان و ژیانی ئاسایی. 

فەخرەدین قۆجا دەڵێت، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم جۆرە لە توركیاشدا دەربكەوێت، لەبەر ڕۆشنایی بڵاوبوونەوەی لە وڵاتانی دیكە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن