یەكەم ئاستەنگ لەبەردەم ڕەوانەكردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان سەر هەڵدەدات

کوردستان

15/09/2023     ژمارەی بینراو 3837


راچڵەكین-

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان سكاڵا لەسەر ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق تۆمار دەكات.

مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عیراق لە بازنەی پارێزگای بەسرە لە تویتەری خۆی بڵاویكردووەتەوە:" داوام لەبریكارەكەم كردووە، سكاڵایەك دژی ئەنجوومەنی وەزیران تۆمار بكات دژی ناردنی پارە وەك سلفە بۆ هەرێمی كوردستان دوور لە یاساو بودجە."

سەنەد دەڵێت :" ئەگەر خوازیارن پپێشێلی بودجە بكەن، ئەوا دڵیی گەنجان خۆش بكەن و دایانبمەزرێنن."

پێشتر فادی شممەری، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاندبوو، لەدانیشتنی رۆژی یەكشەممەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، تاوتوێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت.

شممەری وتیشی، محەمەد شیاع سودانی، بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە لەگەڵ ئەو دۆسێیانە مامەڵە دەكات كە پەیوەستن بە هاوڵاتیانەوە بەبێ گوێدانە هەر ناكۆكی یاخود رێكەوتنێكی سیاسی:" هاوڵاتیانی هەرێم، عیراقین و ئەو ستەمەیان لەبەرچاودەگیرێت كەلەئەنجامی چەند سیاسیەتێكی هەڵە لێیان كراوە." 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن