بەعسییەكان لە بەغدا پۆستەر بڵاودەكەنەوە

عێراق

16/09/2023     ژمارەی بینراو 654

 

راچڵەكین- 

سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئاماژە بە دۆزینەوەی چەندان پۆستەر دەكات لە ناوچەی بەیاع-ی بەغدا كە ناوی سەدام حسێن سەرۆكی رژێمی پێشوویان لەسەرە. 

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی راگەیاندووە"پۆستەرەكان گوزارشتی (سوپای سەدامی شێر)يان لەسەرە و بە پردەكانی ناوچەى بەیاع بەئاراستەی قادسیە هەڵواسراون". 

بە وتەی سەرچاوەكە"ئەو رووداوە دوو رۆژ لەسەر یەك دووبارە بووەتەوە".

پۆستەرەكان رەنگییان رەش و زەردە و گوزارشتی (جیش الاسد صدام)یان لەسەرە و لە ناوچەی بەیاع لە بەغدای پایتەخت بڵاوكراونەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن