چین لەسەر گەندەڵی وەزیری بەرگری وڵاتەكەی دەستگیردەكات

جیهان

16/09/2023     ژمارەی بینراو 232

راچڵەكین- 

وەزیری بەرگری چین بە تۆمەتی گەندەڵی لە ژمارەیەك گرێبەستی سەربازیی دەستگیردەكرێت و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری زیاتر لە 10 كەسایەتی ئاست بەرزی حكومەتی چین بڵاویكردەوە، "دیارنەمانی لی چیناگ فوو وەزیری بەرگری چین لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، هۆكاری دەستگیركردنیەتی لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی لە ژمارەیەك گرێبەستی سەربازیدا".

وەك ئاژانسەكە باسی دەكات"جگە لە وەزیری بەرگری چین، هەشت ئەفسەری پلەی باڵای وەزارەتی بەرگری كە لە ماوەی 2017 بۆ 2021 لەژێر فەرمانی لی چیناگ فوودا كاریانكردووە بەهەمان شێوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت".

لەبارەی چارەنوسی وەزیری بەگری چین، ماو نینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رەتیكردووەتەوە، ئاگاداری ئەو بابەت بێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن