لیڤاندۆڤسکی: من ئامێربووم، لەبەرشەلۆنە بووم بە مرۆڤ

وەرزش

16/09/2023     ژمارەی بینراو 156

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی پێی وایە لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە زیاتر مرۆڤ بووە، پێش ئەوەی بچێتە بلاوگرانا، خۆی بە "ئامێر" وەسف کردووە.

لیڤاندۆڤسکی هاوینی 2022 بایرن میونشنی بەجێهێشت و ڕووی لە یانەی بەرشەلۆنە کرد.

لیڤاندۆڤسکی لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاس ڕایگەیاند: "پێش بەرشەلۆنە من تەنها ئامێرێک بووم، لێرەدا زیاتر بووم بە مرۆڤ".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لێدوان لەسەر ژمارەی گۆڵەکانم شێتانە بوون، بەتایبەتی لەو وەرزەی کە ٤١ گۆڵم لەگەڵ بایرن تۆمارکرد".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان چیتر ئامانجی سەرەکی من نییە، گرنگترین شت ئەوەیە کە یارمەتی تیپەکەم بدەم سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و چێژ لە یارییەکان وەربگرم".

لیڤا ڕوونیشیکردەوە، "نابێت قسەکانم بە هەڵە تێبگەن، هێشتا دەمەوێت سەرکەوتوو بم و گۆڵ تۆماربکەم".

سەبارەت بە ئۆفەرەکانی سعودیە لە وەڵامدا وتی: “من بیر لەوە ناکەمەوە، لە بەرشەلۆنە زۆر دڵخۆشم”.

لە کۆتاییدا وتی: "پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا، بیرۆکەی یاریکردن لە خولی ئەمریکی لە مێشکمدا بوو، بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان دوای ئەوە بیرۆکەکەم گۆڕی... دوای پەیوەندیکردن بە بارسا، ئەستەمە بیهێنمە بەرچاوم کە بچمە ئەوێ".

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن