لویس ئێنریکی دوای شکستەکەی پاریس دڵخۆشە

وەرزش

16/09/2023     ژمارەی بینراو 73

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لویس ئێنریکی، ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، سەرەڕای یەکەم دۆڕانی پاریس بەرامبەر نیس، بە ئەنجامی (2-3)، لە هەفتەی پێنجەمی خولی فەرەنسادا، دڵخۆشە.

ئێنریکی دوای یارییەکە لە کەناڵی کۆمەڵایەتی ئەمازۆن پرایم ڤیدیۆ وتی: "یارییەکە هەر لەسەرەتاوە قورس بوو، نیس تیپێکی زۆر تایبەت و بەهێزە، ئەوان لە ڕاگرتنی تۆپدا باشن، پێموایە شایەنی سەرکەوتنن".

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەست بە نیگەرانی ناکەم، ئەو یارییانەی دوایی یاریی نێودەوڵەتی دێت هەمیشە قورسن، بەو پێیەی یاریزانەکان درەنگ لە تیپەکانیان دەگەڕێنەوە، دەرفەتی ئەوەمان نەبوو مەشق و ڕاهێنانێکی زۆر بکەین، بەڵام ناتوانین بیانوو بدۆزینەوە، ئێمە دەبێت باشتر بێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی زۆری یاریزانە نێودەوڵەتییەکان لە ڕیزەکانی پاریس سانجێرمان هیچ بیانوویەک نییە بۆ دۆڕان، نیس تیپێکە یەک یاری نەدۆڕاندووە، منیش شێوازی یاریکردنی ڕاهێنەرەکەیانم بەدڵە، هەوڵماندا فشاریان لەسەر دروست بکەین، بەڵام ئاستێکی بەهێزیان پێشکەش کرد”.

سەرەڕای یەکەم دۆڕانی فەرمی لەم وەرزەدا، ڕاهێنەری سانجێرمان بەردەوام بوو و وتی: "دڵخۆشم بە ئاستی تیپەکە، هەموو یاریزانێک 100% هەوڵەکانی خۆی بەخشی، دەبێت پێشبکەوین، ئەوەش دەزانین، بەڵام نیگەران نیم".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن