ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 126

راچڵەكین -

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكەش دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی بڵاوكردەوە، كە بڕیارە سبەینێ دووشەممە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، كە لە حەوت بڕگە پێكێت، بڕگەی دووەمی بریتییە لە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، كە بڕیاربوو لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی پەرلەمانی عیراق دەنگدانی بۆ بكرایە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی، دەنگی لەسەر نەدراو هەڵگیرا بۆ دانیشتنی داهاتوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن