خانمە ئەكتەرێكی بەناوبانگی توركیا خۆی كوشت

هەمەڕەنگ

19/09/2023     ژمارەی بینراو 708

 

راچڵەكین- 

هەواڵی خۆكوشتنی مێرڤێ كایالپ ئەستێرەی  سینەما و درامای توركی، لەتەمەنی 36 ساڵیدا وڵاتەكەی هەژاند. 

ئەو خانمە ئەكتەرە لە زۆرێك لە زنجیرە و فیلمە توركییەكان دەركەوتووە دیارترینیان بابەتی شەرەف و فیلمی جەنگاوەر بوون كە ەناوبانگێكی زۆريان لەنێو خەڵكدا پەیدا كرد،بەڵام مێرڤی كایالپ لە پارێزگای موغلا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بە چەند گوللـەیەكی دەمانچەیەكی مۆڵەتپێدراو كە هی باوكی بوو، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقە لە باڵكۆنی نهۆمی دووی باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شەقامی غازی لە دالەمان، دانیشتووان پەیوەندیان فریاكەوتنەوە كردبوو، بۆیە ڕاستەوخۆ دوای ئاگاداركردنەوەكە تیمەكانی تەندروستی و پۆلیسی توركیا روویان لە شوێنی ڕووداوەكە كرد.

لە كاتی پشكنینی ستافی پزیشكیدا دەركەوت ئەكتەری سینەمایی مێرفی كایالپ گیانی لەدەستداوە، بۆیە تیمەكانی لێكۆڵینەوە لە شوێنی تاوانەكە تەرمی ناوبراویان گواستەوە بۆ مردووخانەی پەیمانگای پزیشكی دادوەری لە شاری موغلا، تا پشكنینی جەستەیی بۆ بكرێت.

مێرڤی بەشی نواندنی لە زانكۆی ئیسپارتا سلێمان دەمیرێل تەواو كردبوو، دوای ئەوە نزیكەی ساڵ و نیوێك لە شانۆی حكومی ئیستەنبوڵ كاری كردبوو، پاشان رووی لە شانۆكانی تر كردبوو. 

ئەو خانمە ئەكتەرە بەشداری لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەكانی "ساكاریا فیرات"، "قیامەتێكی بچوك"، "خەون و هیواكان"، "ئەلیف"، "شێرف مێسێلێسی" و "ساڤاشچی" كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن