نەوت نرخێكی پێوانەیی تۆماردەكات

ئابوری

19/09/2023     ژمارەی بینراو 207

راچڵەكین -

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان روو لە بەرزبوونەوەی بەردەوامەو ئێوارەی ئەمڕۆش گەیشتە نزیكەی 96 دۆلار، كە ماوەیەكی زۆرە ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 95 دۆلار و 45 سەنت بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كە ماوەی چەند رۆژێكە بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە، بەهۆی كاریگەریی ئەو هەواڵانەیە كە باس لەوە دەكەن ئەگەری هەیە ئاستی خستنەڕوو كەمببێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەریەك لە عەرەبستانی سعودیەو رووسیا كە دوو گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێن و هەناردەكاری نەوتی خاون بۆ جیهان، رایانگەیاند كە بەردوام دەبن لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەبڕی 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن