راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستدگیركردنی سێ تۆمەتبار لەشاری هەولێر رادەگەیەنێت، كە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەرو دراوی ساختەیان پێبووە.
لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە هاوكاریی ئاسایشی هەولێر و دهۆك، تۆڕێكی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركرا، كە سێ تۆمەتباری مەترسیدار بوون و پێشینەی تاوانیان هەبوو و كاری كڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەكرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا، دەستبەسەر كیلۆیەك ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی كریستاڵ، تریاك و جامایكا دا گیراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕێك پارەی ساختەو ژمارەی ساختەی ئۆتۆمبێل و نارنجۆك و چەند چەكێكی جۆراوجۆر كە بە تۆمەتبارەكان بووە.