سوریا؛ فڕۆكەخانەكانی حەلەب و دیمەشق بۆردومانكران

جیهان

22/10/2023     ژمارەی بینراو 289

راچڵەكین-

هەردوو فڕۆكەخانەی حەلەب و دیمەشق لە سووریا بۆردوومان كران، حكومەتی دیمەشق-یش دەڵێت "كوژراو و بریندار هەیە."
 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی سووریا ئەمڕۆ بڵاویكردەوە:"ئیسرائیلی داگیركەر، فڕۆكەخانەكانی حەلەب و دیمەشق-ی بۆردوومانكردووە و لەكاركەوتوون."

 بەگوێرەی راگەیاندنەكەی وەزارەتی گواستنەوەی سوریابێت، بەهۆی بۆردومانەكانەوە كارمەندێكی فڕۆكەخانەی دیمەشق كوژراوەو یەكێكی تر برینداربووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن