زانكۆی سلێمانی لەبارەی شكاندنی بایكۆت بڕیار دەدات

کوردستان

25/10/2023     ژمارەی بینراو 566

راچڵەكین-

بەرپرسانی زانكۆی سلێمانی وادەی شكاندنی بایكۆت و دەستكردن بەساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 ئاشكرا دەكەن.

پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران رایگەیاند:" ئەمڕۆ چوارشەممە، لە روانگەی خەمخۆری بۆ داهاتووی 23 هەزار خوێندكاری زانكۆی سلێمانی و هەڵنەپەساردنی ساڵی خوێندنی 2023 - 2024 سەرجەم خوێندكاران ئاگادار دەكەینەوە، هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە".

وتیشی:" وەك فەرمانگەی كاروباری خوێندكاران داواكارین خوێندكارانی كۆلێجەكان بەپیی خشتەی وانەی كۆلێجەكانیان كە بەم نزیكانە لەلایەن كۆلێجەكانیان بڵاودەكرێتەوە، سەردانی كۆلێجەكانیان بكەن".

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ئاماژەی بەوەشكرد:" هاوكات داواكارین خوێندكارانی دەرەوەی شار بەپێی خشتەی دابەشكردنی بەشە ناوخۆییەكان كە بەم نزیكانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانەوە بڵاودەكرێتەوە، سەردانی بەشە ناوخۆییەكان بكەن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن