ماسیۆ پێری لەتەمەنی 54 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

هەمەڕەنگ

29/10/2023     ژمارەی بینراو 514

راچڵەكین-

ماسیۆ پێری، ئەكتەری دیاری سینەماو تەلەڤزیۆنی ئەمریكی لە تەمەنی 54 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

رۆژی شەممە 28ـی تشرینی یەكەمی 2023 تەرمی ماسیۆ پێری لە مەلەوانگەی ماڵەكەیەدا لە ناوچەی باسیفیك لە لۆس ئەنجلس بە خنكاوی دۆزراوەتەوە، كە پێدەچێت گیان لەدەستدانەكەی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووبێت.
 
پێری، بەهۆی بەشداربوونی لە 10 وەرزی زنجیرەی 'Friends' ناوبانگییەكی جیهانیی بەدەستهێنا و بوو یەكێك لە بەناوبانگترین ئەكتەرەكانی هۆلیوود.
 
ماسیۆ پێری، لە 19ـی ئابی 1969 لە ئەمریكا لە دایكبووە، ئەكتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریكی – كەنەدییە، بەهۆی رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی 'Friends' لە (1994-2004) خەڵاتی سەندیكای ئەكتەرانی شاشەی بەدەستهێنا، هاوكات پێری بەشداری لە چەند فیلمێكیشدا كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن