ڕاچڵەکین سپۆرت -
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسڕی سعودی ، گاڵتەی بە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی ئینتەر میامی کرد، کەشەوی ڕابردوو بۆ جاری هەشتەم خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا.
دوێنێ دووشەممە مێسی خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری مانچستەر سیتی پلەی دووەمی بەدەستهێنا و کیلیان مباپێی فەرەنسی یاریزانی پاریس سانجێرمان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڤیدیۆی شیکارییەکانی کەناڵی ئاس لە ئینستاگرام کە مێسی هەشتەمین خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە، ئیمۆجی ڕووخسارەکانی بە گاڵتەجاڕی پێکەنین دانا.
لە ڤیدیۆکەدا تۆماس ڕۆنسێرۆی پەخشکەر دەردەکەوێت و دەڵێت "سڵاو هاوڕێیان.. ئەوەی دەمانزانی تەواو بووە.. جارێکی دیکە تۆپی زێڕین دەدەن بە مێسی.. پیرۆزە لیۆ.. پیرۆزە پاڵەوان".
