سەندیكای رۆژنامەنووسان هەڵوێستی خۆی لەسەر قسەكانی مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی ئاشكرا دەكات

کوردستان

06/11/2023     ژمارەی بینراو 1012

راچڵەكین-

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئامادەیی نیشاندەدات بۆ لەئەستۆگرتنی كەیسی ئەو پەیامنێرە كچەی لەلایەن مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی ووشەی نەشیاوی بەرامبەر بەكارهێنرا.

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"ئەو روداوەی كە رۆژی 5/11/2023بەرامبەر بە خاتوو شەونم محمود پەیامنێری دەزگای مۆجۆ كورد كرا هەموومانی سەرسام و نیگەران كرد."

"كەسێك لە خۆپیشاندەران كە هەڵگری نازناوی مامۆستای زانكۆ بوو،هەندێك زاراوەی ناشایستەی بەرامبەر كچە پەیامنێر وت، كە دووربوون لە ئەتەكێت و زمانی شارستانیی سەردەم."

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێمە لە لقی سلێمانی رایدەگەیەنین كە لە مادەی حەوتەم بڕگەی پێنجەمی یاسای كاری رۆژنامەگەری ژمارە 35 ی ساڵی 2007 دا هاتوە:
"هەركەسێك بەهۆی كارەكەیەوە سوكایەتی بە رۆژنامەنووس بكات، یان دەستدرێژی بكاتە سەر، ئەوا هەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە كە بۆ دەستدرێژیی كردنە سەر فەرمانبەرێك لە كاتی یان بەهۆی بەجێهێنانی ئەركەكانی دانراوە.."

"بۆیە ئێمە خاتوو شەونم سەرپشك دەكەین، گەر بیەوێت سكاڵای یاسایی لەسەرئەو مامۆستایە تۆمار بكات، ئێمە وەك لایەنی پەیوەندیدارو بەرگریكار لە رۆژنامەنووسان كەیسەكەی بۆ دەبەین بەڕێوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن