بانكی ناوەندی عیراق دەست بە فرۆشتنی قاڵب و دراوە زێڕەكانی دەكات

ئابوری

07/11/2023     ژمارەی بینراو 568

راچڵەكین- 

بانكی ناوەندی عیراق، دەستپێكردنەوەی فرۆشتنی قاڵب و دراوە زێڕینەكانە رادەگەیەنێت و دەڵێت، بۆ مەبەستە بانكە ئەهلی و حكومییەكان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن بانكی ناوەندی عیراق بڵاوكرایەوە"بڕیاریانداوە لە سبەینێ‌ چوارشەممەوە، دەست بە فرۆشتنی قاڵب و دراوە زێڕینەكان بكەن، فرۆشتنەكەش لەڕێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت". 
    
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"بانكە حكومی و ئەهلییەكان دەتوانن لە رێگەی ئەو سەكۆ ئەلیكترۆنیەی بۆ ئەو مەبەستە دیاری كراوە، داوای كڕینی قاڵب و دراوی زێڕین بكەن، فرۆشتنەش بەپێی ئەو  رێسا و رێنماییانە دەبێت كە لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە دەرچوون". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن