راچڵەكین-
زێرین سۆمەر هونەرمەندی تورك، لە تەمەنی 78 ساڵیدا، هاوسەرگیریی دەكات و لەو بارەیەوە رایدەگەیەنێت كە 8 مانگ لەمەوپێش لەگەڵ خۆشەویستەكەی بە نهێنی هاوسەرگریی كردووە.
میدیاكانی توركیا لە زاری زێرین سۆمەر بڵاویانكردەوە، ماوەی 22 ساڵە لەگەڵ خۆشەویستەكەی بە نهێنی پەیوەندییان هەیە، بەڵام 8 مانگ لەمەوبەر بڕیاریاندا هاوسەرگیریی بكەن، بەبێ ئەوەی بابەتەكە ڕابگەیەنن.
بی وتەی زێرین، دوای ئەوەی چ چەندان ساڵ لەمەوبەر لە هاوسەری یەكەمی جیابووەوە، ئامادە نەبوو هاوسەرگیری بكات، بۆیە بەتەنیا لە ئیستەنبوڵ دەژیا، بەتایبەتی كە كوڕەكەی نەیویستووە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێكی دیكەدا بكات.
ئەو ژنە هونەرمەندە توركە، دوای ئەوەی تووشی كێشەی تەندروستی بوو، پاشان بینی هیچ كەسێكی لەدەوروبەر نییە، بۆیە بابەتی هاوسەرگرییەكەی لای كوڕەكەی باس كردووە، كوڕەكەشی رازی بوو هاوسەرگیری بكات.
زێرین دەڵێت، دڵخۆشە بە هاوسەرەكەی كە هاوتەمەنن و لەئێستادا ژیانێكی ئاسایی بەڕێدەكەن، ئەوان بۆ ماوەی 22 ساڵ لە یەك خانوودا دەژیان و كاتێكیش پێشنیاری هاوسەرگیری بۆ كردووە، بەلایەوە سەیر بووە و دواتر رازیی بووە.