میادە حناوی دێتە عيراق

هەمەڕەنگ

09/11/2023     ژمارەی بینراو 663
no

راچڵەكین-

چاوەڕێ دەكرێت خانمە گۆرانیبێژ ( میادە حناوی) بۆ ئەنجامدانی شەوە ئاهەنگێك لەبەغداد، سەردانی عیراق بكات.

زولفیقار سوڵتانی، دەرهێنەری عیراقی بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ ئەو خانمە گۆرانیبێژە سوریە گەیشتوونەتە رێكەوتن بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگێكی فراوان لەبەغداد. بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی كاتی سەردانەكەی میادەو ئاهەنگەكە ئاشكرا بكات.

دوای ماوەیەك دابڕان لەگۆڕەپانی هونەری، ساڵی 2021 جارێكی تر میادە حناوی لەڕێی ئەنجامدانی چەند ئاهەنگێك دەستی بەچالاكییە هونەرییەكانی كردەوە.

میادە حناوی ساڵی 1959 لەسوریا لەدایكبووە، لەساڵی 1977 لەلایەن محەمەد عەبدولوەهاب-ی مۆسیقاری بەناوبانگ داوای لێكرا بچێتە قاهیرە-ی پایتەختی میسرو لەوێ چەند گۆرانییەك پێشكەش بكات، لەوێوە ئەستێرەی ئەو خانمە لەئاسمانی هونەریدا دەركەوت و گەشایەوە.

 

ئەم خانمە هونەرمەندە گۆرانییەكی بۆ كوردستان چڕیوە بەناوی ( كردستان يا موطن الابطال)

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن