دژە تیرۆری پارتی: بەدرۆن هێرشكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی هەریر

کوردستان

09/11/2023     ژمارەی بینراو 401

پارچەی یەکێک لە درۆنەکان كەلەلایەن دژە تیرۆرەوە وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە

راچڵەكین-

دژەتیرۆری پارتی رایدەگەیەنێت، لەڕێی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە، هێرشكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی هەریر لەسنووری پارێزگای هەولێر كە بنكەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە.

وەك لەراگەیەندراوەكەی دژەتیرۆردا هاتووە: "شەوی ڕابردوو لە كاتژمێر 23:30 و كاتژمێر 00:40، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر. هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێ نەكەوتووەتەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن