تێچووی رۆژانەی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە چەندە؟

جیهان

13/11/2023     ژمارەی بینراو 660

راچڵەكین-

ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردووەتەوە، بەردەوامی جەنگ لە غەززە لەڕووی داراییەوە تێچوویەكی زۆر كەوتووە لەسەر ئیسرائیل كە لەسەرەتادا پێشبینی ئەوە نەكراوە.

بلۆمبَرگ بڵاویكردووەتەوە، تێچووی رۆژانەی جەنگی ئیسرائیل دژی چەكدارانی حەماس لە غەززە نزیكەی 260 ملیۆن دۆلارە.

بانكی ناوەندی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، لەمانگی تشرینی یەكەمدا نزیكەی 8.2 ملیار دۆلاریان لەنەختینەی بیانی فرۆشتووە، ئەوەش وایكردووە یەدەگی ئەو دراوانە بۆ 191.2 ملیار دۆلار پاشەكشە بكات.

لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی ئیسرائیل و حەماس لەغەززە، بانكی ناوەندی ئیسرائیل دەستیكرد بەفرۆشتنی دراوی بیانی بەبەهای 30 ملیار دۆلار، لەپێناو رێگریكردن لە داڕمانی بەهای "شیكل" كە دراوی فەرمی ئیسرائیلە، ئەو هەنگاوەش بۆ یەكەمجارە لەمێژووی بانكی ناوەندی ئیسرائیلدا بگیرێتەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن