راچڵەكین-
هاوسەری یتسحاق هرتسوگ سەرۆكی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، پەیوەندی لەگەڵ كوڕەكەی كە لە كەرتی غەززەیە، پچڕاوە.
میشال هرتسوگ، بە دەزگای پەخشی ئیسرائیلی راگەیاندووە"یەكێك لە كوڕەكانی لەنێوان ئەو سەربازانەدایە كە بۆ شەڕكردن لە غەززە بانگكراوە".
بە وتەی هاوسەرەكەی سەرۆكی ئیسرائیل"ماوەیەكە هیچ پەیوەندییەكيان لەگەڵیدا نەماوە، بەڵام هیوايان هەیە".
میشال هرتسوگ، باسی لەوە نەكردووە لەنێوان سێ كوڕەكەیدا كامیان لە غەززە بێسەروشوێنە.
لەو دەمەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لەنێو كەرتی غەززە دەستیپێكردووە، ئیسرائیل كوژرانی زیاتر لە 40 سەربازی خۆی لە غەززە راگەیاندووە.