راچڵەكین-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەو قسانە رەتدەكاتەوە كە باس لە بوونی هێزە ئەمریكایی دەكەن لەسەر خاكی غەززە.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەوتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوكرایەوە"هەر راپۆرتێكی رۆژنامەوانی كە باس لە بوونی هێزی ئەمریكایی بكات لە غەززە، دورە لە راستییەوە".
كەرتی غەززە كە چەند ساڵێكە گەمارۆدراوە، لەو دەمەی بزوتنەوەی حەماس ئۆپەرۆاسیۆنی "گەردەلولی ئەقسا"ی دەستپێكرد، رووبەڕووی بۆردومانێكی چڕبووەتەوە و هەزاران كەس بەو هۆیەوە بوونەتە قوربانی.