راچڵەكین-
سێ بەرپرسی باڵای ئێران و بزووتنەوەی حە.ما.س-ی فەڵەستینی رایانگەیاندووە، رابەری ئێران بە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەكەی راگەیاندووە، هەموو ئەو دەنگانە بێدەنگ بكات كە داوا دەكەن ئێران و حزبوڵای لوبنانی لە جەنگی غەززەدا دژ بە ئیسرائیل بەشداری بكەن.
ئەو بەرپرسانەی ئێران و حە.ما.س بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئێران لەجیاتی حە.ما.س ناچێتە جەنگەوە دژ بە تەلئەبیب لەبەرئەوەی بزووتنەوەكە تاران-ی ئاگادار نەكردووەتەوە لە هێرشەكەی 7ی تشرینی یەكەم بۆسەر ئیسرائیل.
عەلی خامنەیی لەكۆبوونەوەی لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە-ی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حە.ما.س-ی راگەیاندووە، ئێران لەڕووی سیاسیی و مەعنەویەوە پشتیوانی بزووتنەوەكە دەكات بەڵام راستەوخۆ بەشداری لەجەنگەكەدا ناكات.
لەلایەكی ترەوە (رۆیتەرز) لەزاری سێ سەرچاوەی نزیك لە حزبوڵای لوبنانی بڵاویكردووەتەوە، چەكدارانی ئەو گروپە تووشی شۆك بوون لەهێرشە لەناكاوەكەی حە.ما.س بۆ سەر ئیسرائیل، بەجۆرێك چەكدارانی ئەو گروپە لەو گوندانەی لوبنان كە هاوسنوورن لەگەڵ ئیسرائیل هیچ ئامادەكاریان نەكردووە كەبەبەرەی پێشەوە جەنگ دادەنرێت لەگەڵ ئەو وڵاتە.