راچڵەكین-
نرخی نەوت جارێكی تر بەرزبووەوە، دوای ئەوەی پێشتر بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە دابەزین كرد.
بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا، لەكاتێكدا پێشتر نرخەكەی بە 77 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 75 دۆلارو 89 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا، ئەمەش بەراورد بە نرخی دوێنێ ئەو جۆرە نەوتە بە بڕی زیاتر لە 3 دۆلار رووی لە بەرزبوونەوەكرد.