رێژەیەكی زۆری كۆچبەران گەیشتوونەتە ئیتاڵیا

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 171


راچڵەوكین- 

سەنتەرەكانیی پێشوازیكردن  لە دوورگەكانی ئیتاڵیا لە ئێستادا میوانداری ڕێژەیەكی زۆری كۆچبەر دەكەن،  دورگەكانی ئیتاڵیاش بە شێوازی زۆر خێرا و پێشبینینەكراو لە ماوەیەكی زۆر كورتدا، پڕ دەبن لە كۆچبەر كەلە ڕێگەی دەریاوە دەگەنە وڵاتەكە. 

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە كە بابەخ بە كاروباری كۆچبەر و پەنابەران دەدات بڵاویكردەوە"سەنتەری پێشوازییكردن لە كۆچبەران لە لامپێدوسا جارێكی دیكە پڕبووە لە كۆچبەرو تاسەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێژەیەكی زۆری كۆچبەرانی لە خۆی گرتوە كە  (1430) كۆچبەری تێدا نیشتەجێ بوو،لە ماوەی 26 كاتژمێری ڕابردوودا". 

بە وتەی سەرۆكی دەزگای لوتكە"بەپێی ئەو ئامارانەی كەلەبەردەستی دەزگای لوتكە دایە:تا كاتژمێر حەوتی ئێوارەی رۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی كە لەسەنتەرەكاندا میواندارییان كراوە تەنها (138) كەس بووە، دوای ئەوەی (262) كۆچبەر لە دوورگەكەوە گواستراونەتەوە، لە سێشەممەوە تا چوارشەممەی رابردووش (394) كۆچبەر بە شەوێك گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، تەنها لە ماوەی 26 كاتژمێردا (1202) كۆچبەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە". 
 ئاری جەلال دەڵێت"سێشەممەی ڕابردوو 19 بەلەم گەیشتونەتە دورگەكانی ئیتاڵیا كە كۆی گشتی (903) كەسیان هەڵگرتبوو، پێش ئەوەی 14 بەلەمی دیكە لە هەمان ڕۆژدا بگەن، لە ماوەی سێ كاتژمێر پێش نیوەشەودا" 

بە پێی ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتكە كەوتوون وەك ئاری جەلال باسيان دەكات" 50 كەس لە كەناراوەكانی شاری سفاكسی تونسیان هاتونەتە ئیتاڵیا، 136 كەسی دیكە لە شاری سەبراتە لە لیبیا هاتوون، هەروەها نزیكەی 61 كەسی دیكەش لە بەنگلادیش و میسر و پاكستانەوە هاتوون، جگە لە 52 میسری و سووری كە شاری زووارەی لیبیاوە گەیشتونەتە ئیتاڵیا، لەسەر فەرمانی فەرمانگەی پارێزگاری ئاگریجنتۆ و بە ڕێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاربوو تا كۆتایی بەیانی چوارشەممە، 230 كەس دوورگەكە بەجێبهێڵن، بەڵام هۆكاری نەڕۆشتنیان دیار نییە". 

زۆرێك لەو وڵاتانەی جەنگ و پێكدادانی چەكداریی بەخۆوەدەبینن، یان باری ئابووریان باش نییە، هاووڵاتیانیان بە چەندان رێگە روو لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەن، زۆرێكیش لەو كۆچبەرانە لەڕێگەی دەریاوە هەوڵ بۆ گەیشتن بە ئەوروپا دەدەن كە بە رێگەی مەرگ ناودەبرێت، بە هیوای گەیشتن بە ژیانێكی باشتر. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن